Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ئاشكرا دەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە پێشبینی دەكات  لە مانگی تەموزدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی رابگەیەنێدرێت. 

شۆڕش غەفوری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەدە لە لێدوانێكدا بۆ سایتی دوارۆژ رایگەیاندووە"هیچ وادەیەكی دیاریكراو نییە بۆ كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی، بۆیە ناتوانین بە دیاریكراوی رۆژەكە رابگەیەنین".

وتیشی "وەزارەتی پەروەدە هەمیشە كار بۆ ئەوە دەكات كەمترین كەموكوڕی لەئەنجامەكان و كاتی دانەوەی ئەنجامەكاندا هەبێت، بۆیە دەمانەوێت زۆر وردبینیانە پشكنین بۆ دەفتەری خوێندكارن بكەین و چەندینجار مامۆستایان بە وەڵامی پرسیارەكاندا بچنەوە، بۆ ئەوەی هیچ خوێندكارێك مافی نەفەوتێت و هەڵە رونەدات".

رونیشیكردەوە، ساڵی رابردوو ئەنجامی تاقیكردنەوەكان لە نێوان 10 تاكو 20ی تەمموز ئاشكراكران، بەڵام ئەمساڵ كاتەكەی دیارنییە، بەهۆی جەژنی رەمەزانەوەو رەنگە كەمێك دوابكەوێت، بەڵام بێگومان لەمانگی تەمموزدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت.


 


وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ئاشكرا دەكرێت Reviewed by Unknown on 6:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.